ته‌قینه‌وه‌یه‌کی خۆکوژی له مزگه‌وتێـکی شیعه‌کان له پارێزگای قه‌تیف له ڕۆژهه‌ڵاتی عه‌ره‌بسـتانی سعودیـیه ڕوویداوه و له ئاکامدا 20 که‌س گیانیان له‌ده‌سـتداوه و زیاتر له 50 که‌سیش برینداربوون.
گوته‌بێژێـکی وه‌زاره‌تی ناوخۆی سعودیـیه ڕایگه‌یاند ته‌قینه‌وه‌که له میانه‌ی نوێژی هه‌ینی له مزگه‌وتی ئیمام عه‌لی بن ئه‌بی تاڵیب له شارۆچکه‌ی قه‌دیح بووه.
گوتیشی به‌پـێی لێـکۆڵینه‌وه سه‌ره‌تایـیه‌کان ده‌رکه‌وتووه که‌سێـک که بۆمبی له ژێر جلوبه‌رگه‌کانی شاردبۆوه ته‌قینه‌وه‌که‌ی ئه‌نجامداوه.
ده‌شڵێن له کاتی ڕووداوه‌که نزیکه‌ی 150 که‌س له مزگه‌وته‌که‌دا بوون.