Accessibility links

میدیای قەتەر دەڵێت پاشای سعودیـیە دەعوەتنامەی بۆ میری وڵاتەکەیان ناردووە


ئاژانسی دەنگ‌وباسی فەرمی قەتەر دەڵێت میری وڵاتەکەیان شێخ تەمیم بن حەمەد دەعوەتنامەیەکی لە سەلمان بن عەبدولعەزیز پاشای عەرەبستانی سعودیـیە پـێگەیشتووە تاوەکو بەشداری بکات لە کۆنگرەی ئەنجومەنی هاریکاری وڵاتانی عەرەبی کەنداو، ئەوەی بڕیارە لە 9 ی مانگی دوازدە لە سعودیـیە بەڕێوەبچێت.

ئاژانسەکە ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند عەبدول لەتیف بن ڕاشد ئەلزەیانی سکرتێری گشتی ئەنجومەنی هاریکاری وڵاتانی عەرەبی کەنداو ئەمڕۆ دەعوەتنامەکەی داوەتە دەستی سوڵتان بن سەعەد ئەلمەریخی وەزیری کاروباری دەرەوەی قەتەر تاوەکو شێخ تەمیم بەشداری بکات لە کۆنگرەی 39 هەمینی ئەنجومەنەکەیان.

جێی ئاماژەیە لەوەتای 5 ی مانگی شەشی ساڵی 2017 وە هەریەک لە سعودیـیە و بەحرەین و ئیمارات و میسر هەموو پەیوەندیـیەکی دیپـلۆماسی و بازرگانی و ئابوریـیان لەگەڵ قەتەر بڕیوە، ئەمەش بە تۆمەتی پشـتیوانیکردنی قەتەر لە تێرۆرزم، بەڵام قەتەر ئەو تۆمەتە ڕەتدەکاتەوە.

XS
SM
MD
LG