هاوپەیمانێتی عەرەبی بە ڕابەرایەتی عەرەبستانی سعودیـیە دەڵێت میلیشیا حوسیـیەکانی سەر بە ئێران لە یەمەن موشەکێـکی بالیستیکیان بە ئاڕاستەی شارێکی سعودیـیە هەڵداوە، بەڵام هێزی بەرگری ئاسمانی تێکیشکاندووە.
عەقدی ڕوکن ترکی ئەلمالیکی گوتەبێژی هاوپەیمانێتیەکە ئەمڕۆ سێشەممە گوتی لە کاژمێر 8:12 ی ئەمشەو هێزی بەرگری ئاسمانی موشەکێکی بالیستیکی حوسیـیەکانیان بەدیکرد کە لە ناو خاکی یەمەنەوە بە ئاڕاستەی عەرەبستانی سعودیـیە هەڵدرابوو، بەڵام هێزی بەرگری ئاسمانی پاشایەتی سعودیـیە توانی بە موشەکی پاتریۆت بیپـێکێت.
گوتیشی موشەکەکە بە مەبەست بەرەو ناوچەیەکی دانیشتوانی سیڤیل لە شاری جازانی باشوری ڕۆژئاوای سعودیـیە هەڵدرابوو.
ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد هەڵدانی ئەم موشەکە بالیستیـکیە نیشانەی بەردەوامبوونی پشـتیوانی ڕژێمی ئێرانە بۆ حوسیـیەکان، ئەمەش پـێشێلکردنی بڕیارەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکانە.