Accessibility links

عەرەبستانی سعودیە و ئێران یەکتر گوناهبار دەکەن

  • VOA News

شانشینی عەرەبستانی سعودیە و کۆماری ئیسلامی ئێران ئەمڕۆ دووشەممە زۆر بە توندی یەکتریان گوناهبار دەکرد لەسەر دۆسێی یەمەن.

ڕیاز دەڵێت ئەو هێرشە موشەکیەی ڕۆژی شەممە لە یەمەنەوە کرایە سەر عەرەبستانی سعودیە دەکرێت بە بڕیاری شەڕ سەیر بکرێت، تارانیش ڕکابەرەکەی خۆی بە تاوانی شەڕ گوناهبار دەکات.

ئاڵۆزی و پشێویەکان هەروادێ و لە زیادبووندان لە نێوان عەرەبستانی سعودیەی سوننە ئاینزا و کۆماری ئیسلامی ئێرانی شیعە ئاینزادا کە دژی یەکن لە ژمارەیەک دۆسێی ناوچەکەدا وەک یەمەن و سوریا و قەتەر و هەروەها لوبنانیش.

هاوپەیمانێتی بە سەرکردایەتی عەرەبستانی سعودیە کە شەڕی دژی ئێران دەکات لە یەمەن دەڵێت"مافی وەڵامدانەوەی خۆیی هەیە" لە بەرامبەر ئەو هێرشە موشەکییەی ڕۆژی شەممە کرایە سەر ڕیاز و دەڵێت " شەڕانگێزییەکی ئاشکرایانەی لەشکری بووە لەلایەن ڕژێمی ئێرانەوە و دەشێت وەک بڕیاری شەڕ لێی بڕوانرێت."

هەر ئەمڕۆ عادل جوبەیر وەزیری دەرەوەی سعودیـیە لەسەر تویتەری فەرمی خۆی نووسیویەتی "دەستێوەردانەکانی ئێران لە ناوچەکە زیان بە ئاسیاشی وڵاتانی دراوسێ دەگەیەنێت و کاردەکاتە سەر ئاسایش و ئاشتی نێودەوڵەتی، ڕێگە بە هیچ دەسـتدرێژیـیەک بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانیمان نادەین."

هەروەها نووسیویەتی"تێرۆرزمی ئێرانی بەردەوامە لە تۆقاندنی خەڵکی و کوشتنی منداڵان و پـێشێلکردنی یاسای نێودەوڵەتی، وە هەموو ڕۆژێک ڕوون‌دەبێتەوە میلیشیا حوثیەکان ئامرازێکی تێرۆرزمیـیە بۆ وێرانکردنی یەمەن."

دواتر دەڵێت" شانشینی سعودیـیە مافی خۆیەتی بە شێوەی گونجاو و لە کاتی گونجاودا کاردانەوەی لە بەرامبەر ڕەفتارە دوژمنکارانەکانی ئێراندا هەبێت، وە جەخت لەوە دەکەینەوە لێبوردەیی نیـیە لە ئاست تێرۆرزم و ئەوانەی سەرپەرشتیان دەکەن."

ڕۆژی شەممە عەرەبستانی سعودیە توانی بە موشەکی بەرگری موشەکێکی بالستیکی لە نزیک فڕۆکە خانەی نێونەتەوەیی ڕیازەوە تێکبشکێنێت، وەک دەگوترێت سەرهەڵداوانی حوثییە شیعەکان گرتوویانەیە عەرەبستانی سعودیە.

XS
SM
MD
LG