وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عه‌ره‌بسـتانی سعودیه شـازاده سعود ئه‌لفه‌یسه‌ڵ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه داوای له ئێران کرد خۆی هه‌ڵنه‌قورتێنێته نێو په‌یوه‌ندیـیه‌کانی نێوان سعودیه و به‌حره‌ین که له ئێسـتادا وتووێژ له‌سه‌ر یه‌کگرتنیان ده‌که‌ن.
به‌ڕێز فه‌یسه‌ڵ ئه‌مڕۆ له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا له پاش کۆتایی کۆبوونه‌وه‌ی لوتکه‌یی ئه‌نجومه‌نی هاریکاری که‌نداو له ڕیاز گوتی ئێران نه له دور و نه له نزیک بۆی نیـیه قسه بکات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی چی له نێوان ئه‌و دوو وڵاته‌دا ده‌بێت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بگاته ئاستی یه‌کگرتنیان.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعودیه گوتیشی ئه‌گه‌ر ئێران خوازیاری په‌یوه‌ندیـیه له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئه‌نجومه‌نی هاریکاری که‌نداو ده‌بێت ڕێگه‌چاره‌یه‌ک بۆ مه‌سه‌له‌ی دورگه‌کانی ئیماراتی عه‌ره‌بی بدۆزێته‌وه.
جێی ئاماژه پـێـکردنه حکومه‌تی به‌حره‌ین ده‌ڵێت یه‌کگرتنی وڵاته‌که‌یان له‌گه‌ڵ سعودیـیه و وڵاتێـکی دیکه‌ی که‌نداو به سوودی هاوڵاتیان ده‌شکێته‌وه و ده‌بێته مایه‌ی کردنه‌وه‌ی سنووره‌کان و په‌ره‌پـێدانی بازرگانی و گه‌شه‌کردنی گه‌شتوگوزار.