Accessibility links

شازادەی جێنشینی سعودیە دەگاتە میسڕ


شازادەی جێنشینی سعودیە محەمەد بن سەلمان
شازادەی جێنشینی سعودیە محەمەد بن سەلمان

شازادەی جێنشینی سعودیە محەمەد بن سەلمان گەیشتە میسڕ، ئەمەش لە چوارچێوەی یەکەمین گەشتیدا بۆ دەرەوەی وڵات دوای کوژرانی ڕۆژنامەنووسی سعودی جەمال خاشقچی لە ناو کونسوڵخانەی سعودیە لە ئیستەنبوڵ.

سەرۆکی میسڕ عەبدول فەتاح سیسی لە فڕۆکەخانەی قاهیرە پێشوازیی لە شازادە محەمەد کرد. دەزگای هەواڵی الشرق الاوسط ی میسڕی ئاماژەی بەوەدا میسڕ سێیەم وێستگەی شازادە محەمەدە لە گەشتەکەیدا دوای ئەوەی سەردانی بەحرەین و ئیماڕاتی کرد.

دەزگاکە وتیشی واچاوەڕوان دەکرێت شازادە محەمەد لەگەڵ سەرۆکی میسڕ عەبدول فەتاح سیسیدا کۆببێتەوە و گفتوگۆ لەسەر باشکردنی پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵاتەکە بکەن لە کۆمەڵێک بواری جیادا.

هەروەها وا پێشبینی دەکرێت لە کۆتایی ئەم مانگەدا شازادەی جێنشینی سعودیە بەشداری کۆبوونەوەی کۆمەڵەی بیست بکات لە بۆینس ئایرسی پایتەختی ئەرجەنتین، کە هەریەک لە سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ و سەرۆکی تورکیا و ڕابەرانی وڵاتانی ئەوروپا ئامادەی کۆبوونەوەکە دەبن.

جێی ئاماژەیە کوژرانی ڕۆژنامەنووسی سعودی جەمال خاشقچی بووە هۆی ئەوەی گرژی بکەوێتە نێوان پەیوەندییەکانی سعودیە لەگەڵ ڕۆژئاوادا و زیانی بە کەسایەتی شازادەی جێنشینی سعودیە محەمەد بن سەلمان گەیاند.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG