شازاده نایف بن عه‌بدولعه‌زیز جێنشینی پاشای عه‌ره‌بسـتانی سعودیـیه له ته‌مه‌نی 78 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
به‌پێی ڕاپـۆرته‌کان له شـاری جنێڤی سویسرا گیانی سپاردووه که له‌وێ له مانگی پـێنجه‌وه چاره‌سه‌ری پـزیشـکی بۆ ده‌کرا.
شازاده نایف که له سـاڵی 1975 وه وه‌زیر ناوخۆ بوو، له مانگی ده‌ی سـاڵی ڕابردوو بووش به جێنشینی پاشـا دوای ئه‌وه‌ی براکه‌ی جێنشینی پـێشـوو شـازاده سوڵتان بن عه‌بدولعه‌زیز کۆچی دوایی کرد.
شازاده نایف که بۆ ماوه‌ی 36 سـاڵ وه‌زیری ناوخۆ بوو ڕۆڵێـکی به‌رچاوی بینیبوو له شه‌ڕی وڵاته‌که‌ی له دژی ئه‌لقاعیده.