Accessibility links

کەنەدا مافی پەنابەری بە کچە سعودیـیەکە دا


ئەو کچە سعودیـیەی نزیکەی هەفتەیەکە لە کەسوکارەکەی هەڵهاتووە و لە وڵاتی تایلاند چاوەڕێی مافی پەنابەری لە وڵاتێکی ڕۆژئاوایی دەکرد، ئەمڕۆ هەینی لە لایەن کەنەداوە داواکەی قبوڵکرا.

ئاژانسی دەنگ‌وباس فڕانس پـرێس ڕایگەیاند جەستن ترودۆ سەرۆک وەزیری کەنەدا گوتویەتی وڵاتەکەی داکۆکی لە مافەکانی مرۆڤ و بە تایبەتی مافی ژنان لە سەرانسەری جیهان دەکات، بۆیە کاتێک نەتەوە یەکگرتووەکان داوای لە کەنەدا کرد مافی پەنابەری بە ڕەهەف محەمەد بدات، ئەوان قبوڵیانکردووە.

پـێشتر لە بانکۆکی پایتەختی تایلاند، سەرۆکی پـۆلیسی کۆچبەری تایلاند (سوراشەتێ هاکپارک) بۆ میدیاکانی ڕاگەیاند ڕەهەف محەمەد ئەلقونونی تەمەن 18 ساڵ ئەمشەو سواری فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانی کۆریا دەبێت و بەرەو سیئۆلی پایتەختی کۆریای باشور دەچێت و پاشان لەوێوە بەرەو کەنەدا دەبرێت.

ڕەهەف شەممەی ڕابردوو لە فڕۆکەخانەی بانکۆک پاسپـۆرتەکەی لێ سەندرا و ڕێگەی پـێنەدرا بەرەو ئوسترالیا بڕوات، ئەویش ناچار لە ترسی ڕەوانەکردنەوەی بۆ سعودیـیە لە ڕێگەی تویتەرەکەیەوە جیهانی لە کەیسەکەی ئاگادارکردەوە و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ بە دەنگ داواکەیەوە چوون و ڕێگە گیرا لەوەی ڕەوانەی سعودیـیە بکرێتەوە.

XS
SM
MD
LG