Accessibility links

پاشای سعودیە و شازادەی جێنشین پیرۆزبایی لە جۆو بایدن دەکەن


دەزگای هەواڵی فەڕمی سعودیە ئاماژەی بەوەدا پاشای سعودیە سەلمان بن عەبدولعەزیز و شازادەی جێنشینی وڵاتەکە محەمەد بن سەلمان پیرۆزبایی خۆیان ئاڕاستەی سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا جۆو بایدن و جێگرەکەی کاملا هاریس کردووە لەسەر سەرکەوتنەکەیان لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمەریکادا.

لەکاتێکدا وڵاتانی عەرەبی بەخێرایی پیرۆزبایی خۆیان ئاڕاستەی بایدن کرد، شازادەی جێنشینی سعودیە محەمەد بن سەلمان بێدەنگی هەڵبژارد لەسەر شکستهێنانی سەرۆک دانۆڵد ترامپ لە هەڵبژاردنەکاندا، لەکاتێکدا ڕیاز پشتیوانیەکی زۆری لە سەرۆک ترامپ دەکرد بەهۆی سیاسەتەکانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دژایەتیکردنی توندی ئێرانەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG