Accessibility links

شازادەی جێگرەوەی سعودیە لەگەڵ وەزیری خەزێنەی ئەمەریکادا کۆدەبێتەوە


شازادەی جێگرەوەی سعودیە محەمەد بن سەلمان
شازادەی جێگرەوەی سعودیە محەمەد بن سەلمان

کەناڵێکی هەواڵی سعودی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردۆتەوە شازادەی جێگرەوەی سعودیە محەمەد بن سەلمان لەگەڵ وەزیری خەزێنەی ئەمەریکا ستیڤن منوچندا کۆبۆتەوە.

ڕۆژی یەکشەممە وەزیری خەزێنەی ئەمەریکا ستیڤن منوچن وتی چیرۆکی سعودیە سەبارەت بە کوشتنی ڕۆژنامەنووسی سعودی جەمال خاشقچی هەنگاوێکی باشە بەڵام بەس نیە، ئاماژەشی بەوەدا هێشتا زووە گفتوگۆ لەسەر سزادانی ڕیاز بکرێت سەبارەت بە ڕووداوەکە.

هەروەها دەشڵێت شازادەی جێگرەوەی سعودیە و وەزیری خەزێنەی ئەمەریکا جەختیان لە گرنگی هاوبەشیە ستراتیژییەکەی نێوان سعودیە و ئەمەریکا و ڕۆڵی داهاتووی ئەو هاوبەشیە کردۆتەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG