Accessibility links

سعودیە دەڵێت ڕاگرتنی هەناردەی چەکی بەڕیتانی بۆ وڵاتەکە سوود بە ئێران دەگەیەنێت


وەزیری دەرەوەی سعودیە عادل جوبەیر

وەزیری دەرەوەی سعودیە عادل جوبەیر وتی ئێران سوودمەند دەبێت لە ڕاگرتنی هەناردەی چەکی بەڕیتانیا بۆ سعودیە، وتیشی بڵاوکردنەوەی چەک لە یەمەن کارێکی یاساییە.

دادگای بەڕیتانیا ڕایگەیاند حکومەتی بەڕیتانیا پێشێلی یاسای کردووە بەوەی ڕێگەیداوە چەک بە سعودیە بفرۆشێت کە لەوانەیە لە جەنگی یەمەندا ئەو چەکانە بەکارهێنرابێتن.

فەرمانەکەی دادگای بەڕیتانیا هەناردەی چەکی بەڕیتانیا ڕاناگرێت بەڵکو چیتر مۆڵەتی نوێی پێنادات.

جوبەیر لە لەندەن بە ڕۆژنامەنووسانی وت " بڕیارەکەی دادگای بەڕیتانیا پەیوەستە بە ڕێوشوێنەکانی دەرکردنی مۆڵەتەوە نەک پەیوەست بێت بە هەڵەیەکەوە کرابێت."

وتیشی " هاوپەیمانێتی سەربازی بە ڕابەرایەتی سعودیە هاوپەیمانی ڕۆژئاوایە و لە یەمەن دەجەنگێت بۆ پشتیوانیکردن لە حکومەتە یاساییەکەی یەمەن تاوەکو ڕێگە بە ئێران و وەکیلەکانی نەدات کۆنتڕۆڵی ئەو دەوڵەتە گرنگە ستراتیژییە بکەن، بۆیە تاکە سوودمەند لە ڕاگرتنی هەناردەی چەکی بەڕیتانی بۆ هاوپەیمانێتیەکە، ئێران دەبێت."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG