Accessibility links

سعودیە دەڵێت هێشتا زووە بۆ دووبارە کردنەوەی باڵیۆزخانەکەی لە سوریا


وەزیری دەرەوەی سعودیە عادل جوبەیر

وەزیری دەرەوەی سعودیە عادل جوبەیر وتی سعودیە باڵیۆزخانەکەی لە سوریا ناکاتەوە بەبێ ئەوەی پێشڕەوییەک نەبیندرێت لە پڕۆسەی سیاسیی ئەو وڵاتەدا بۆ کۆتایی هێنا بە جەنگی هەشت ساڵەی سوریا و گەڕانەوە سوریا بۆ ناو جامیعەی وڵاتانی عەرەبی.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ڕوسیا سێرگەی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی سعودیە عادل جوبەیر وتی " دووبارە کردنەوەی باڵیۆزخانەی سعودیە لە سوریا بەندە بە پێشڕەوییە سیاسییەکانی ناو سوریاوە، پێم وایە جارێ زووە بۆ ئەو بابەتە."

سەبارەت بەوەی سوریا بگەڕێتەوە بۆ ناو جامیعەی عەرەبی ، جوبەیر وتی " گەڕاندنەوەی سوریا بۆ ناو جامیعەی عەرەبی پەیوستە بە پێشڕەوییە سیاسییەکانی ناو سوریاوە، پێم وایە هێشتا بۆ بابەتەکە زووە، پێشم وایە ئەمە بیرکردنەوەی هەموو جامیعەی عەرەبییە بە گشتی".

جێی ئاماژەیە ئیماڕات کە هاوپەیمانی سعودیەیە لە مانگی دوانزەدا دووبارە باڵیۆزخانەکەی لە سوریا کردەوە، بەڵام ئامانج لەم هەنگاوە دووبارە بنیادنانەوەی دەسەڵاتی عەرەبە لە سوریادا.

جوبەیر کاتێک پرسیاری لێکرا سەبارەت بەوەی کە ئایا سعودیە بەشدار دەبێت لە دووبارە بنیادنانەوەی سوریادا، وتی " دووبارە بنیادنانەوەی سوریا تەنها دوای کۆتایی هاتنی جەنگ دەکرێت، دەتوانین گرەنتی سەقامگیری و ئاسایشی سوریا بدەین."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG