Accessibility links

وەزارەتی دەرەوەی سعودیە: ڕیاز کاردەکات بۆ لابردنی سودان لە لیستی تیرۆر


سەرۆک وەزیری سودان عەبدوڵا حەمدوک

وەزارەتی دەرەوەی سعودیە ئاماژەی بەوەدا ڕیاز کاردەکات بۆ لابردنی سودان لە لیستی ئەو وڵاتانەدا کە پشتیوانی لە تیرۆر دەکەن و ئەو لیستەش لەلایەن ئەمەریکاوە دانراوە.

دوای کۆبوونەوەکەی نێوان پاشای سعودیە سەلمان بن عەبدولعەزیز و سەرۆکی ئەنجومەنی کاتی سودان عەبدولفەتاح بورهان و سەرۆک وەزیری سودان عەبدوڵا حەمدوک، وەزارەتی دەرەوەی سعودیە لە تویتێکدا وتی " سعودیە کاردەکات بۆ لابردنی سودان لە لیستی تیرۆر."

لە ساڵی 1993 دا سودان خرایە لیستی تیرۆرەوە دوای ئەوەی دەوترا حکومەتەکەی پێشووی سودان بە ڕابەرایەتی عومەر بەشیر پشتیوانی لە تیرۆر کردووە. دوای چەند مانگێک لە خۆپیشاندانەکان و لابردنی بەشیر لەسەر دەسەڵات لەلایەن سوپاوە، لە مانگی هەشتدا حکومەتێکی کاتی لە سودان پێک هێنرا.

بەهۆی ئەوەی سودان لە لیستی وڵاتانی تیرۆردایە، ئەو وڵاتە ناتوانێت قەرز وەربگرێت لە سندوقی کاشی نێودەوڵەتی کە پێویستییەکی زۆری بە وەرگرتنی ئەو قەرزانە هەیە.

دەکرێت دوای ئەوەی سودان لابردرا لە لیستی تیرۆر کۆمپانیا بیانییەکان وەبەرهێنان لەو وڵاتەدا بکەن.

بەرپرسێکی ئەمەریکی لە مانگی هەشتدا وتی ئەمەریکا بە ڕێزگرتن لە مافەکانی مرۆڤ و ئازادی ڕادەربڕین و ڕێگەدان بە گەیشتنی یارمەتیە مرۆییەکان سودان تاقی دەکاتەوە، پێش ئەوەی لە لیستی تیرۆردا لاببرێت.

سەرۆک وەزیری سودان عەبدوڵا حەمدوک مانگی ڕابردوو وتی گفتوگۆیەکی بنیادنەرانەی لەگەڵ ئەمەریکادا ئەنجامداوە و هیوای خۆی دەربڕی سەبارەت بەوەی بەمزووانە بگەن بە ڕێکەوتنێک.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG