Accessibility links

جوبەیر: قەتەڕ دەبێت چیتر پشتیوانی لە حەماس و ئیخوان موسلمین نەکات


وەزیری دەرەوەی سعودیە عادل جوبەیر وتی قەتەڕ دەبێت چەند هەنگاوێک بنێت بۆ ئەوەی چیتر پشتیوانی لە حەماس و کۆمەڵەی ئیخوان موسلیمین نەکات بۆ ئەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتە عەرەبییە گەورەکاندا بگیڕێتەوە.

جوبەیر وتی قەتەڕ بەتەواوەتی دەزانێت کە دەبێت چی بکات بۆ ئەوەی پەیوەندیەکانی باش بکاتەوە لەگەڵ وڵاتانی عەرەبیدا.

وەزیری دەرەوەی سعودیە لە پاریس بە ڕۆژنامەنووسانی وت " دەمانەوێت قەتەڕ ئەو بەڵێنانەی کە چەند ساڵێک لەمەوبەر داویەتی جێبەجێیان بکات سەبارەت بە پشتیوانیکردنی کۆمەڵە توندڕەوەکان و راگەیاندنەکانی و دەستێوەردان لە کاروباری ولاتانی تردا."

وتی " بڕیارماندا کە چیتر نابێت وابێت.. کەس نایەوێت زیان بە قەتەڕ بگەیەنێت بەڵام قەتەڕ دەبێت بڕیار بدات کە ئایا لەسەر ئەو ڕێگایە بەردەوام دەبێت یاخوود ڕێگایەکی تر هەڵدەبژێرێت."

شایەنی باسە هەریەک لە وڵاتانی سعودیە و ئیمارات و میسر و بەحرەین و یەمەن پەیوەندییەکانیان لەگەڵ قەتەڕدا پجڕاند بەهۆی ئەوەی کە قەتەڕ پشتیوانی لە تیرۆر دەکات.

وتیشی " ئەم بڕیارەمان بە وردی داوە بۆ ئەوەی تێبگەن کە ئەم سیاسەتانە نابێت بەردەوامیی هەبێت و دەبێت بگۆڕدرێت."

سەرچاوە / رۆیتەرز

XS
SM
MD
LG