Accessibility links

جوبەیر: هەرشتێک فەڵەستینیەکان پەسەندی بکەن هەمووانی تر پەسەندی دەکەن


وەزیری دەرەوەی سعودیە عادل جوبەیر

وەزیری دەرەوەی سعودیە عادل جوبەیر وتی باشکردنی ڕەوشی فەڵەستینیەکان دەبێت جێی دەستخۆشی لێکردن بێت بەڵام ئەو پڕۆسە سیاسیەی پەیوەستە بە چارەسەرکردنی ململانێکانی نێوان فەڵەستین و ئیسڕائیلەوە زۆر گرنگە.

جوبەیر ئەم لێدوانەیدا وەکو وەڵامێک بۆ پرسیارەکانی کەناڵی فەڕەنسا 24 سەبارەت بە پێشنیارە تایبەتیەکانی ئەمەریکا سەبارەت بە ڕووە ئابوورییەکەی پلانی ئاشتی ئەمەریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

جوبەیر لە چاوپێکەوتنەکەیدا وتی " پێم وایە هەرشتێک ڕەوشی گەلی فەڵەستین بگۆڕێت جێی دەستخۆشی لێکردنە. ئێستاش دەڵێم پڕۆسە سیاسییەکە زۆر گرنگە."

وتیشی " فەڵەستینیەکان خاوەنی بڕیاری کۆتایین لەم بابەتەدا چونکە ئەمە دۆسییەی ئەوانە و بۆیە هەرشتێک فەڵەستینیەکان پەسەندی بکەن ئەوا هەمووان پەسەندی دەکەن."

جوبەیر وتیشی ڕیاز پشتیوانی لەوپڕۆسە سیاسییە دەکات کە تیایدا فەڵەستین دەبێتە خاوەنی دەوڵەتی خۆی لەسەر سنووری ساڵی 1967 و پایتەختەکەی کە ئۆرشەلیمی ڕۆژهەڵاتە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG