Accessibility links

وەزیری وزەی عەڕەبستانی سعودی دەڵێت هێرشەکانی نێو کەنداو کارتێکردنی لە سەر بەرهەمهێنانی نەوتی وڵات نەکردوە.


وەزیری وزەی عەڕەبستانی سعودی
وەزیری وزەی عەڕەبستانی سعودی

فالح پێش پێکهاتنی کۆبوونەوەی وەزیرانی وڵاتانی بەرهەمێنەری نەوت 'ئۆپەیک' ئەم لێدوانانەی دا کە عەڕەبستانی سعودی و رووسیاش تێیدا بەشدارن.

بە پێی ئاژانسی ڕۆیتێرز وەزیری وزەی عەڕەبستانی سعودی 'خالد الفالح' یەکشەمە گوتی کە هێرشەکانی ئەم دواییانە بۆ سەر ناوەندەکانی وزەی وڵات، دابینکردنی ئاسایشی نەوتی خستۆتە مەترسیەوە بەڵام کارتێکردنی لە سەر بەرهەمهێنانی نەوتی وڵات نەکردوە.

ئەو هەروەها داوای لە وڵاتانی هاوکار کرد کە ئەو هێرشانە مەحکوم بکەن.

یەکشەمەی ڕابردوو چوار کەشتی بازرگانی لە کەناری میرنشینەکانی عەڕەب زیانیان پێکەوت، و دوو رۆژ دواتر چەندین فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرشیان بو سەر دامەزراوەکانی نەوتی لە ڕۆژئاوای عەڕەبستان برد.

هەروەها ئاژانسی ڕۆیتێرز ڕاپۆرت دەکات کە یەکشەمە بە گوێرەی گوتەبێژی کەشتی فڕۆکە هەڵگری دەریایی ئەمەریکا بنکە لە بەحرێن، وڵاتانی ئەنجومەنی هاوکاری کەنداو شەمە دەستیان بە " بە هێزترکردنی پاسەوانی ئاسایش" لە ئاوەکانی نێونەتەوەیی ناوچەی کەنداوی فارس کرد.

لێدوانی ئەو ناوەندە لە سەر فەیس بووک گوتی کە وڵاتانی ئەنجومەنی هاوکاری کەنداو بۆ پشتیوانی هاوکاری دەریایی هەریمی و کردارەکانی ئاسایشی دەریایی لە کەنداودا "بە تایبەتی پەیوەندی گرتن و ڕێکختستن لە گەڵ یەکتر" زیاتر هەوڵ دەدەن.

XS
SM
MD
LG