Accessibility links

سعودیە تاوتوێی " ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی سەوز " دەکات لەگەڵ وڵاتانی عەرەبیدا


دەزگای هەواڵی سعودیە ئاماژەی بەوەدا شازادەی جێنشینی سعودیە محەمەد بن سەلمان پەیوەندی بە ڕابەرانی قەتەڕ و کوەیت و عێراق و سودانەوە کردووە بەمەبەستی تاوتوێکردنی پڕۆژەیەکی گەورە بۆ ناشتنی درەخت.

دەزگاکە وتی " دەستپێشخەریی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی سەوز بە هاوبەشی لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکەدا، ئامانج لێی ناشتنی 50 ملیار درەختە، ئەوەش وەکو گەورەترین پڕۆگرامی دووبارە ناشتنەوە لە جیهاندا."

ڕۆژی شەممە محەمەد بن سەلمان پڕۆژەیەکی ئاشکرا کرد و ئامانج لێی ناشتنی 10 ملیار درەختە لە سعودیە، دواتریش ناشتنی 40 ملیار درەختی دیکە بە هاوبەشی لەگەڵ وڵاتانی عەرەبیدا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی پیسبوونی ژینگە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG