Accessibility links

هاوپەیمانێتی بە ڕابەرایەتی سعودیە فەرمان دەکات بە وەستاندنی هێرشەکان بۆ سەر حودەیدە


سێ سەرچاوە بە ئاژانسی دەنگوباسی ڕۆیتەرزیان وت هاوپەیمانێتی بە ڕابەرایەتی سعودیە فەرمانی دەرکردووە بۆ وەستاندنی هەڵمەتە سەربازییەکەی هاوپەیمانێتیەکە بۆ سەر حودەیدەی یەمەن.

ئەم بڕیارەی هاوپەیمانێتیەکە دوای داواکارییەکانی وڵاتانی ڕۆژئاوا دێت، لەنێویاندا ئەمەریکا، بۆ وەستاندنی شەڕ پێش ئەوەی هەوڵەکانی ئاشتی بە سەرپەرشتی نەتەوە یەکگرتووەکان دەست پێبکاتەوە بەمەبەستی کۆتایی هێنان بە جەنگی ناوخۆی یەمەن کە زیاتر لە 3 ساڵە بەردەوامە و بۆتە هۆی کەوتنەوەی هەژاری و برسێتی لە یەمەن و داڕمانی باری ئابووری وڵاتەکە.

سەرچاوەیەکی سەربازیی نزیک لە هاوپەیمانێتیەکەوە وتی هاوپەیمانێتی فەرمانی کردووە بە هێزەکانی بۆ وەستاندنی شەڕ لە ناو حودەیدەدا. سەرچاوەیەکی سەربازیی دیکەی هاوپەیمانێتیەکە جەختی لە دەرچوونی ئەو فەرمانە کردەوە.

سەرچاوەی سێیەم کە سەربازیی نیە وتی ئاگاداری ئەو بڕیارەیە چونکە هاوپەیمانێتیەکە وەڵامی داوا نێودەوڵەتیەکان دەداتەوە بۆ وەستاندنی شەڕ تاوەکو حوثییەکان ئامادەی دانوستانەکانی ئاشتی ببن.

جێی ئاماژەیە نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ یەمەن مارتن گریفیت هەوڵدەدات دانوستانەکانی نێوان لایەنەکانی جەنگی ناوخۆپی یەمەن ڕزگار بکات دوای ئەوەی دوایین خولی دانوستانەکان شکستیان هێنا بەهۆی ئەوەوە کە حوثییەکان ئامادەی دانیشتنەکە نەبوون.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG