Accessibility links

پاشای سعودیە داوای جوڵەیەکی نێودەوڵەتی دەکات دژی ئێران و پشتیوانی لە ئاشتی دەکات لە یەمەن


پاشای سعودیە سەلمان بن عەبدولعەزیز
پاشای سعودیە سەلمان بن عەبدولعەزیز

پاشای سعودیە سەلمان بن عەبدولعەزیز داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد سنوورێک دابنێن بۆ بەرنامە ناوەکیی و موشەکیەکەی ئێران و دووبارە جەختی لە پشتیوانی سعودیە کردەوە بۆ هەوڵەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کۆتایی هێنان بە جەنگی یەمەن.

ئەم لێدوانە ساڵانەییەی پاشا سەلمان لەبەردەم ئەنجومەنی شورادا کە گەورەترین لیژنەی ڕاوێژی حکومەتە، یەکەمین لێدوانی ئاشکرایەتی دوای کوژرانی ڕۆژنامەنووسی سعودیە جەمال خاشقچی لە کونسوڵخانەی سعودیە لە ئیستەنبوڵ.

پاشا سەلمان ئاماژەی بە قەیرانەکە نەدا بەڵام سەرکۆنەی ڕەفتارەکانی ئێرانی کرد کە ڕکابەرایەتی سعودیە دەکات لەسەر دەسەڵات لە ناوچەکەدا.

پاشای سعودیە وتی " ڕژێمی ئێران نزیکەی چل ساڵە دەست وەردەداتە کاروباری ناوخۆی وڵاتانی دیکەوە و کۆمەکی و پشتیوانی گروپە تیرۆریستیەکان دەکات لە ناوچەکەدا، ئەم ڕەفتارە خراپانەی هەموو یاساکانی دراوسێیەتی باش و متمانە و بەها نێودەوڵەتییەکانی پێشێل کردووە و ڕەفتارەکانی دەچێتە ناو تۆماری ڕژێمی ئێرانەوە کە ناسراوە بە نانەوەی ئاژاوە و تێکدان لە زۆرێک لە وڵاتەکانی ناوچەکەدا."

وتیشی " پێویستە لەسەر کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کار بکەن بۆ دانانی سنوورێک بۆ بەرنامە ناوەکی و موشەکییەکەی ئێران و چالاکییەکانی بوەستێنن کە هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە."

هەروەها وتیشی پشتیوانی لە هەوڵەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات سەبارەت بە کۆتایی هێنان بە ململانێکانی یەمەن.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG