پاشای سعودیە لە دەستپێکی کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی هاریکاری وڵاتانی کەنداو داوای لە وڵاتانی کەنداو کرد یەکبگرن لەپێناو ڕووبەڕووبوونەوەی ئێران و دابینکردنی ئاسایش بۆ وزە و کەناڵە دەریاییەکان.
پاشا سەلمان وتی " ناوچەکەمان لەمڕۆدا بە ڕەوشێکی خراپدا دەڕوات و پێویستی بەوەیە هەوڵەکان یەکبخەینەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی، لەکاتێکدا هێشتا ڕژێمی ئێران بەردەوامە لە کارە دوژمنکارییەکانی بۆ لەناوبردنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکەدا."
هەروەها داواشی لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد مامەڵە لەگەڵ بەرنامە ناوەکی و موشەکییە باڵیستیکییەکەی ئێراندا بکەن.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز