دەزگای هەواڵی سعودیە لە زاری سەرچاوەیەکی وەزارەتی بەرگری وڵاتەکەوە بڵاویکردەوە سعودیە بڕیاریداوە بچێتە پاڵ ئەرکێکی دەریایی نێودەوڵەتی بۆ پاراستنی هاتوچۆی دەریایی بازرگانی لە تەنگەی هورموز و ناوچەکانی دیکە.
ڕاپۆرتەکە دەڵێت ئەو ناوچانەی ئەرکەکەی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی بۆ پاراستنی ئاسایشی هاتوچۆی دەریایی دەیانگرێتەوە تەنگەی هورموز و باب مەندەب و دەریای عومان و کەنداوی عەرەبین.
لە مانگەکانی ڕابردوودا ژمارەیەک کەشتی بازرگانی نێودەوڵەتی لە کەنداو ڕووبەڕووی هێرش بوونەوە و ئەمەریکاش لۆمەی ئێران دەکات لەسەر ئەو هێرشانە، تارانیش لەلای خۆیەوە ئەو تۆمەتانە ڕەت دەکاتەوە.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز