Accessibility links

لە دوو هێرشی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکاندا بۆ سەر فڕۆکەخانەی شا عەبدوڵای سعودیە 10 کەس برینداربوون


هاوپەیمانی سەربازی بە ڕابەرایەتی سعودیە وتی لە دوو هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکاندا بۆ سەر فڕۆکەخانەی شا عەبدوڵا لە شاری جیزانی باشووری سعودیە 10 کەس برینداربوون.

هاوپەیمانی سەربازی بە ڕابەرایەتی سعودیە لە ساڵی 2015 دا چووە جەنگی ناوخۆی یەمەنەوە و دژی حوسییەکانی هاوپەیمانی ئێران پشتیوانی لە حکومەتی یەمەن کرد.

دەزگای هەواڵی سعودیە لە زاری وتەبێژی هاوپەیمانێتیەکەوە وتی لە یەکەم هێرشدا شەش هاوڵاتی سعودی و هاوڵاتیەکی بەنگلادیشی و سودانییەک برینداربوون، هەندێک لە پەنجەرەکانی ڕووکاری فڕۆکەخانەکەش شکاون.

هاوپەیمانێتیەکە وتی بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە بەرپەرچی دووەم هێرشی فڕۆکە بێفڕکەوانەکان دراوەتەوە، بەڵام هیچ وردەکارییەکی نەدا لەسەر زیانە گیانی و مادییەکان.

تاوەکو ئێستا حوسییەکان بەرپرسیارێتی هێرشەکەیان ڕانەگەیاندووە، حوسییەکان بەردەوام هێرشی موشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیان کردۆتە سەر سعودیە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG