Accessibility links

دەستگیرانەکەی خاشقچی: سعودیە بەرپرسیارە لە کوژرانی خاشقچی و دەبێت ڕوونکردنەوە بدات


خەدیجە جەنگیزی دەستگیرانی ڕۆژنامەنووسی سعودیە جەمال خاشقچی وتی کاربەدەستانی سعودیە بەرپرسن لە کوژرانی جەمال خاشقچی و پێویستە لەسەر سعودیە ڕوونکردنەوەی زیاتر بدات تاوەکو بتوانرێت دادگایی ئەو کەسانە بکرێت کە ئەو کارەیان ئەنجامداوە.

جێی ئاماژەیە کوژرانی خاشقچی بووە هۆی توڕەبوونێکی جیهانی و سعودیەی خستە قەیرانەوە. خاشقچی نوسەرێک بوو لە ڕۆژنامەی واشنتن پۆست و یەکێک بوو لە ڕەخنەگرانی شازادەی جێگرەوەی سعودیە محەمەد بن سەلمان.

کاتێک ڕۆیتەرز سەبارەت بە بەرپرسی ئەم کارە پرسیاری لە خەدیجە کرد، بە تورکی وتی " لە ناو دامەزراوەی سعودیە لەوێ کراوە، لەم کاتەدا سعودیە بەرپرسیارە، ئەم ڕووداوە ، ئەم کوشتنە لە ناو کونسوڵخانەی سعودیەدا ئەنجامدراوە."

وتیشی " لەبەر ئەوە کاربەدەستانی سعودیە دەزانن چۆ ئەم تاوانە ئەنجامدراوە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG