Accessibility links

سعودیە: ئاگاداری هیچ گفتوگۆیەک نین لەسەر هاوپەیمانی بەرگری نێوان ئیسڕائیل و کەنداو


وەزیری دەرەوەی سعودیە فەیسەڵ بن فەرحان ئال سعود
وەزیری دەرەوەی سعودیە فەیسەڵ بن فەرحان ئال سعود

وەزیری دەرەوەی سعودیە دەڵێت ئاگاداری هیچ گفتوگۆیەک نیە سەبارەت بە هاوپەیمانی بەرگری نێوان ئیسڕائیل و کەنداو و سعودیە بەشداری لەوجۆرە گفتوگۆیانەدا نەکردووە.

وەزیری دەرەوەی سعودیە فەیسەڵ بن فەرحان ئال سعود بە ڕۆژنامەنووسانی وت بڕیارەکەی ڕیاز بۆ کردنەوەی ئاسمانی وڵاتەکەی بەڕووی سەرجەم فڕۆکە مەدەنییەکاندا هیچ پەیوەندییەکی بە دامەزراندنی پەیوەندی دیبلۆماتییەوە نیە لەگەڵ ئیسڕائیلدا و دەستپێشخەریشی نەکردووە بۆ گرتنەبەری هەنگاوی زیاتر.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG