Accessibility links

کاربەدەستێکی سعودی دەڵێت وڵاتەکەی خوازیاری شەڕ لە ناوچەکەدا نیە


شا سەلمان یەکشەمە ڕێبەرانی عەڕەب و ڕێبەرانی کەنداوی بۆ کۆبوونەوەیەکی تەنگەتاوی بۆ ٣٠ی مانگی مەی لە مەکە بانگهێشت کرد

عەڕەبستانی سعودی یەکشەمە گوتی نایەوێت شەڕ لە هەریمەکەدا ڕووبدات بەلام "بە هەموو تواناوە" ئامادەی وەڵامدانەوە دەبێت دوای ئەو هێرشانەی حەوتووی ڕابردوو بۆ سەر کەشتییەکانی نەوتی وڵاتەکەی کرا.

ڕیاز تاوان دەخاتە سەر ئێران کە هێرشەکانی فرۆکەی بێ فڕۆکەوان لە رۆژی سێ شەمەدا بۆ سەر ناوەندەکانی هەڵکێشانی نەوت لە وڵاتەکەی ئەنجام دا کە حوسیەکانی پشتیوانی ئێران ئێدعای دەکەن. دوو ڕۆژ پێشتر، چوار کەشتی، لە نێویان دا دوو تانکەری نەوتی سعودی لە کەناری میرنشینەکانی عەرەبی زیانیان پێ گەیی.

ئێران هاشا دەکات کە لە ئەو دوو کردارانەدا بەشدار بووە.

وەزیری دەرەوەی سعودیا عادل ئەل جوبەیر دەڵێت: "وڵاتەکەی نە خوازیاری شەڕ لە هەریمەکەدایە و نە هەوڵیشی بۆ دەدات. هەر چی لە توانای دابێت ئەنجامی دەدات بۆ ئەوەی پێشی شەڕ بگرێت."

لە هەمان کاتدا ئەو وەزیرە دەشڵێت، "ئەگەر وا هاتە پێش کە لایەنێک شەڕ هەڵبژێرێت، عەرەبستانی سعودی بە هەموو توانای خۆی و مسۆگەری وەڵام دەداتەوە، و لە خۆی و لە بەرژەوەندییەکانی بەرگری دەکات."

XS
SM
MD
LG