Accessibility links

سعودیە و بەحرەین سوپای پاسدارانی ئێران دەخەنە لیستی تیرۆرەوە


قاسم سولەیمانی

سعودیە ئاماژەی بەوەدا لەگەڵ بەحرەیندا سوپای پاسدارانی ئێران و کۆمەڵێک ئەفسەری باڵای فەیلەقی قودسیان خستۆتە لیستی تیرۆرەوە.

دەزگای هەواڵی واسی سعودی لە زاری دەزگای ئاسایشی سعودیەوە بڵاویکردەوە سەرکردەی فەیلەقی قودس و دوو ئەفسەری فەیلەقەکە حامید عەبدولاهی و عەبدولڕەزا شەهلایی خراونەتە لیستی تیرۆرەوە.

وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکا لە ساڵی 2011 دا وتی قاسم سولەیمانی و عەبدولاهی و شەهلای هەوڵیانداوە باڵیۆزی ئەو کاتەی سعودیە لە ئەمەریکا عادل جوبەیر بکوژن، بەو هۆیەوە لەو کاتەدا سزای سەپاند بەسەریاندا.

لەو کاتەدا ئێران ئەو تۆمەتانەی ڕەت کردەوە و وتی ئەو تۆمەتانە دوورن لە ڕاستیەوە و داوای لە حکومەتی ئەمەریکا کرد داوای لێبووردن بکات.

دەزگای هەواڵی سعودی ئاماژەشی بەوەدا هەندێک خەڵکی دیکە خراونەتە لیستی تیرۆرەوە کە پەیوەندیان هەیە بە تاڵیبانەوە و زۆربەیان ئێرانین.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG