Accessibility links

حوثییەکان دەڵێن هێرشیان کردۆتە سەر فڕۆکەخانەی ئەبهای سعودیە


تورکی مالکی

حوثییەکانی یەمەن دەڵێن بە کۆمەڵێک فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان فڕۆکەخانەی ئەبهای نێودەوڵەتی سعودییەیان کردۆتە ئامانج و فڕۆکەخانەکە بۆ چەند کاتژمێرێک لەکارکەوتووە.

وتەبێژی هێزەکانی هاوپەیمانان بە ڕابەرایەتی سعودیە تورکی مالکی وتی هێزەکانی هاوپەیمانان بەرپەرچی فڕۆکەیەکی بێ فرۆکەوانی بۆمبڕێژکراوی حوثییەکانیان داوەتەوە کە هاوڵاتیانی مەدەنی کردۆتە ئامانج لە باشووری وڵاتەکە.

فڕۆکەخانەی ئەبها دەکەوێتە نزیک سنووری نێوان سعودیە و یەمەن لە باشووری ڕۆژئاوای سعودیە و لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا حوثییەکان چەند جارێک بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و موشەک هێرشیان کردۆتە سەری، بەڵام هێزەکانی هاوپەیمانان بە ڕابەرایەتی سعودیە بەرپەرچی زۆرێک لەو هێرشانەیان داوەتەوە بەڵام هەندێک لە هێرشەکان ئامانجەکانیان پێکاوە و کوژراو و برینداری لێکەوتۆتەوە.

وتەبێژی سەربازی حوثییەکانی سەر بە ئێران یەحیا سەریع وتی هێرشەکە لە بەرەبەیاندا بووە و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی جۆری سەماد 3 هێرشەکانی ئەنجامداوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG