Accessibility links

دانیمارک گرێبەستی هەناردەکردنی چەک بۆ سعودیە ڕادەگرێت


وەزیری دەرەوەی دانیمارک ئاندەرس ساموێڵسن

وەزیری دەرەوەی دانیمارک ئاندەرس ساموێڵسن وتی وڵاتەکەی بڕیاریداوە گرێبەستەکانی هەناردەکردنی چەک و پێداویستی سەربازیی بۆ سعودیە ڕابگرێت بەهۆی کوژرانی خاشقچی و ڕەوشی یەمەنەوە.

سامویڵسن وتیشی دوای گفتوگۆیەکی زۆر لەگەڵ هاوتاکانی لە یەکێتی ئەوروپا ئەم بڕیارەی داوە.

بڕیاری ڕاگرتنەکە هەندێک کەلوپەلی تەکنیکی دیکە دەگرێتەوە کە دەتوانرێت بۆ دوو شت بەکاربهێنرێن، ئەمەش وەکو ئاماژەیەک بۆ پێداویستی سەربازیی.

جێی ئاماژەیە کوژرانی ڕۆژنامەنووسی سعودی جەمال خاشقچی لە ناو کونسوڵخانەی وڵاتەکە لە ئیستەنبوڵدا بووە هۆی توڕەبوونێکی نێودەوڵەتی لە سعودیە و وڵاتەکە ڕووبەڕووی فشارێکی زۆر بۆتەوە لەلایەن وڵاتانی ڕۆژئاواوە بەتایبەتی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا، ئەمەش وایکرد ئەڵمانیا سزا بسەپێنێت بەسەر 18 هاوڵاتی سعودیدا کە گومانی ئەوەیان لێدەکرێت دەستیان هەبووبێت لە کوشتنی خاشقچیدا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG