Accessibility links

وەزیری دەرەوەی سعودیە: هێرشەکەی سەر ڤییەنا لەگەڵ هیچ دینێکدا یەک ناگرێتەوە


وەزیری دەرەوەی سعودیە عادل جوبەیر وتی هێرشەکەی ڤییەنا تاوانێکی گەورەیە و لەگەڵ هیچ دینێک و بەهایەکی مرۆڤایەتیدا یەک ناگرێتەوە.

وەزیری دەرەوەی سعودیە عادل جوبەیر وتی " هاوخەمی هاوڕێیانمانین لە کۆماری نەمسا لەسەر ئەو کردەوە تیرۆریستییەی کە بێتاوانەکانی لە ڤییەنا کردە ئامانج، ئەم تاوانە گەورەیە و لەگەڵ هیچ دینێک و بەهایەکی مرۆڤایەتیدا یەک ناگرێتەوە، هەروەها جەخت لەوە دەکاتەوە کە تیرۆر هیچ دین و ڕەگەزێکی نیە."

جێی ئاماژەیە لە ماوەی ڕابردوودا کەسێک کە لایەنگری ڕێکخراوی داعش بووە لە ڤییەنا لە هێرشێکدا سێ کەسی کوشت و دواتر لەلایەن پۆلیسەوە کوژرایەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG