Accessibility links

سعودیە هەموو مامەڵە بازرگانییەکان لەگەڵ کەنەدادا ڕادەگرێت


دەزگای هەواڵی سعودیە لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە سعودیە بڕیاریداوە " هەموو مامەڵە بازرگانییەکان و وەبەرهێنانە نوێیەکان لەگەڵ کەنەدادا ڕابگرێت." ئەمەش دوای ئەوەی وەزارەتی دەرەوەی کەنەدا داوای لە سعودیە کرد چالاکەوانەکانی مافی مرۆڤ ئازاد بکات.

دەزگاکە وتیشی سعودیە 24 کاتژمێری داناوە بۆ نوێنەری کەنەدا لە سعودیە تا وڵاتەکە بەجێبهێڵێت و بانگهێشتی نوێنەرەکەشی لە کەنەدا کردووە تاوەکو بگەڕێتەوە بۆ سعودیە.

بەیاننامەکەدا دەڵێت " سعودیە سڕکردنی هەموو مامەڵە بازرگانیی و وەبەرهێنانە نوێیەکانی نێوان سعودیە و کەنەدا ڕادەگەیەنێت و هەروەها مافی خۆشیەتی ڕێوشوێنی دیکە بگرێتە بەر."

هەروەها وتیشیوەزارەتی دەرەوەی سعودیە ئاگاداری لێدوانەکانی وەزارەتی دەرەوەی کەنەدا و باڵیۆزخانەی کەنەدا لە سعودیە بووە سەبارەت بەو چالاکەوانە مەدەنییانەی کە لە سعودیە دەستگیرکراون و داوایان لە بەرپرسانی سعودیە کردووە بەخێرایی ئازادیان بکەن.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG