Accessibility links

وەزیری دەرەوەی سعودیە: پێویست بە بوونی نێوەندگیر ناکات لە کێشەکان لەگەڵ کەنەدادا


وەزیری دەرەوەی سعودیە عادل جوبەیر

وەزیری دەرەوەی سعودیە عادل جوبەیر وتی " پێویست بە بوونی نێوەندگیر ناکات لە کێشە سیاسییەکاندا لەگەڵ کەنەدا، وتیشی پێویستە لەسەر ئۆتاوا ئەوە ڕاست بکاتەوە کە بەرامبەر سعودیە کردی.

جوبەیر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی " ئێستا بیر لەوە دەکرێتەوە ڕێوشوێنی زیاتر دژی کەنەدا بگیردرێتە بەر." بەڵام هیچ وردەکارییەکی زیاتری نەدا.

لەلای خۆشیەوە سەرۆک وەزیری کەنەدا جەستن ترودۆ وتی بەردەوام دەبێت لە فشار خستنە سەر ئەو وڵاتانەی کە تۆماریان باش نیە لە بواری مافەکانی مرۆڤدا.

ترودو بە ڕۆژنامەنووسانی وت وەزیری دەرەوەی کەنەدا کریستیا فریلاند گفتوگۆیەکی زۆری لەگەڵ هاوتا سعودییەکەیدا کردووە، بەڵام نەچووە نێو وردەکارییەکانەوە.

جێی ئاماژەیە سعودیە پەیوەندییەکانی لەگەڵ کەنەدادا بڕی دوای ئەوەی کەنەدا داوای لێکرد چالاکەوانەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی ڕزگار بکات.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG