وەزیری دەرەوەی سعودیە لە کۆبوونەوەیەکی وەزیرەکانی وڵاتەکەدا کە تایبەت بوو بە قەیرانەکانی ئەفغانستان، وتی سعودیە هیوادارە حکومەتی کاربەڕێکەری ئەفغانستان یارمەتیدەر بێت لە دەستەبەرکردنی سەقامگیری و زاڵ بێت بەسەر توندوتیژی و توندڕەویدا.
دەزگای هەواڵی سپای سعودی وتی وەزیری دەرەوەی سعودیە شازادە فەیسەڵ بن فەرحان جەختی لە پشتیوانی سعودیەش کردۆتەوە " بۆ ئەو بژاردانەی گەلی ئەفغانستان لەسەر داهاتووی وڵاتەکەیان هەڵیدەبژێرن، دوور لە دەستوەردانە دەرەکییەکان."
وتیشی سعودیە هیوادارە پێکهاتنی حکومەتی کاربەڕێکەری ئەفغانستان " هەنگاوێک بێت بەرەو ئاڕاستە ڕاستەکە و دەستەبەرکردنی ئاسایش و سەقامگیری، ڕەت کردنەوەی توندوتیژی و توندڕەوی، بونیادنانی داهاتوویەکی پرشنگدانتر کە لەگەڵ پێشبینیەکاندا یەک بگرێتەوە."
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز