وتەبێژی هاوپەیمانێتی بە ڕابەرایەتی سعودیە دژی حوسییەکانی یەمەن وتی سعودیە هەموو ڕێوشوێنەکان دەگرێتەبەر بۆ پاراستنی خۆی و دەستەبەرکردنی سەقامگیری دابینکردنی وزەی جیهانی و ئازادی هاتوچۆی دەریایی.
وتەبێژی وەزارەتی بەرگری سعودیە تورکی مالکی وتی " وەزارەتی بەرگری هەموو ڕێوشوێنە پێویستەکان دەگرێتەبەر بۆ پاراستنی توانا و دەستکەوتە نیشتیمانیەکانی و ئاسایشی وزەی جیهان و ڕاگرتنی ئەمجۆرە هێرشە تیرۆریستیانە، ئەمەش لەپێناو سەقامگیری دابینکردنی وزە و ئاسایشی هەناردەی نەوت و ئازادی هاتوچۆی دەریایی و بازرگانی جیهانی."
وەزارەتی بەرگری سعودیە وتی هێرشەکەی سەر گۆڕەپانی کۆگای سوتەمەنی لە ڕاس تنورە و دامەزراوەکانی ئارامکۆ " هێرشێکی تیرۆریستی ترسنۆکانە بوون کە ئاسایشی دابینکردنی وزەی جیهانیان کردبووە ئامانج."
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز