Accessibility links

تەلەفیزیۆنی فەڕمی: بەرگری ئاسمانی سعودیە بەرپەرچی موشەکێکی داوەتەوە بەسەر ئاسمانی ڕیازەوە


تەلەفیزیۆنی فەڕمی سعودیە بڵاویکردەوە هێزەکانی بەرگری ئاسمانی سعودیە بەرپەرچی موشەکێکیان داوەتەوە لە ئاسمانی باکووری ڕۆژئاوای ڕیازدا.

هەروەها ئاماژەشی بەوە داوە شایەتحاڵێک تیشکێکی درێژی بینیوە و دواتر تەقینەوەیەکی بەداوادا هاتووە.

دەزگای هەواڵی یەمنیە کە حوسییەکان بەڕێوبەرایەتی دەکەن وتی هێزی موشەکی حوسییەکان فڕۆکەخانەی مەلیک خالیدی نێودەوڵەتییان کردۆتە ئامانج لە ڕیاز بە موشەکی بورکانی تو ئەیچ.

دەزگاکە وتیشی حوسییەکان جۆری دیکەی تریان لە موشەک هاویشتووە بۆ فڕۆکەخانەکانی شارەکانی ئەبها و جازان و نەجران لە باشووری سعودیە.

تا ئێستا هیچ لێدوانێک لەلایەن حکومەتی سعودیەوە نەدراوە.

جێی ئاماژەیە لە ساڵی 2015 ەوە نزیکەی دە هەزار هاوڵاتی لە یەمەن گیانیان لەدەستداوە کاتێک سعودیە و وڵاتە عەرەبییە سوننییەکانی دیکە هەڵمەتێکی سەربازییان دژیکۆمەڵەی حوسییەکانی یەمەن دەستپێکرد کە ئەو کۆمەڵەیە دەستی گرتووە بەسەر پایتەختدا و سەرۆکی یەمەن عەبد ڕەبە مەنسوری هادیان ناچارکردووە وڵاتەکە بەجێ بهێڵێت.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG