له کۆتایی مانگی ڕابوردو کۆنفرانسێکی له پاراوێزدا له باره‌ی مافه‌کانی مرۆڤ له ئێران له باره‌گای نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کاندا له جنێڤ به‌رێوه چوو و ژماره‌یه‌ک له نوێنه‌رانی کورد له کۆنفراسه که‌دا به‌شداریان کرد. ساسان ئه‌مجه‌دی ڕۆژنامه نوس و چالاکی مافه‌کانی مرۆڤ له هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کورد ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت به داخه‌وه بۆشاییه‌ک به‌دی ده‌کرێت و کورد نه‌یتوانیوه شوێن پێ خوێ له‌و جۆره شوێنانه‌دا دا بمه‌زرێنی و پێ نه‌کراوه وه یاخود نه‌یویستوه قورسایی خوی له‌ویدا دابسه‌پێنێ. ده‌شلێت چالاکی کورده‌کان له ئه‌وروپا به گشتی په‌ێوه‌ندیه‌کی چڕ‌و پڕی هه‌بوه له‌گه‌ڵ کاروباری حیزبی به‌ڵام ئێستاکه تا ڕاده‌یه‌ک با‌شتر بوه‌ته‌وه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی ڕاپۆرته‌که بن که ماوه‌که‌ی 6:19 خوله‌که.