سه‌رۆکی فه‌ڕه‌نسـا نیکۆلای سارکۆزی ئه‌و ڕاپـۆرته ڕه‌تده‌کاته‌وه که ده‌ڵێت ڕێبه‌ری پـێشـووی لیبیا موعه‌ممه‌ر قه‌زافی قایل بووه بڕی 50 ملیۆن یۆروی بۆ ته‌رخان بکات بۆ هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی سه‌رۆکایه‌تیـیه‌که‌ی له سـاڵی 2007 دا.
سارکۆزی له چاوپـێـکه‌وتنێـکیدا له‌گه‌ڵ ته‌له‌فیزیۆنی که‌ناڵ پڵه‌س ڕووی کرده بێژه‌ره‌که و گوتی " کێ ڕێبه‌رایه‌تی هاوپه‌یمانی نێونه‌ته‌وه‌یی کرد بۆ ڕووخاندنی قه‌زافی؟ فه‌ڕه‌نسا بوو، یان ده‌شێت بگوترێت من بووم. تۆ بڕوا ده‌که‌یت ئه‌گه‌ر قه‌زافی شـتێـکی بۆم کردبێت من هه‌وڵی ڕووخاندنی بده‌م."
سارکۆزی ده‌ڵێت ئه‌وه درۆ و ده‌له‌سه‌یه‌کی نه‌یارانێتی به‌ر له گه‌ڕی دووه‌می هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی که بڕیاره له 6 ی مانگی پـێنجدا سـازبکرێت.
له لایه‌کی دیکه‌وه سه‌رۆک وه‌زیری فه‌ڕه‌نسا فڕانسوا فیۆ به ڕادیۆی فه‌ڕه‌نسای گوت قسه‌یه‌کی گاڵته‌جاڕیـیه باس له 50 ملیۆن یورۆ بۆ هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن بکرێت له کاتێـکدا هه‌مووی 20 ملیۆن یورۆی تێچووه.
به‌ڵام سـاڵی ڕابردوو و له ده‌می هێرشه‌کانی ناتۆدا بۆ سه‌ر لیبیا سه‌یف ئیسلامی کوڕی قه‌زافی به که‌ناڵی یورۆنیوزی گوت لیبیا پاره و پـولی بۆ هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی سارکۆزی دابینکردووه و ده‌بێت له پـێشـدا سارکۆزی ئه‌و پارانه بگێڕێته‌وه. گوتیشی هه‌موو ورده‌کاری مه‌سه‌له‌که‌یان لایه و ئاماده‌یه هه‌مووی ئاشـکرا بکات.
به‌پـێی ماڵپه‌ڕی Mediapart ، به‌ڵگه‌ی نوێ به‌رده‌سـت‌که‌وتووه ئاماژه به‌وه ده‌کات ڕژێمی پـێشـووی لیبیا بڕیاری دابوو یارمه‌تی سـارکۆزی بدرێت له هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی 2007 دا. ماڵپه‌ڕه‌که ده‌ڵێت نووسراوه‌که له مانگی دوازده‌ی ساڵی 2006 به عه‌ره‌بی نووسراوه و له لایه‌ن مو‌سا کوسا سه‌رۆکی موخابه‌راتی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی قه‌زافیـیه‌وه واژوو کراوه و تیایدا هاتوو حکومه‌تی ته‌ڕابلوس قایل بووه 50 ملیۆن یورۆ بۆ هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی سارکۆزی دابینبکرێت.