هه‌رچه‌ند رۆژ له‌مه‌و پێش ساڵیادی دامه‌زراندنی سوپای عێراق بوو و وه‌کو باس ده‌کرێت گه‌لی کورد ڕابوردویه‌کی تاڵی هه‌بوه له‌گه‌ڵ ئه‌م سوپایه، ئه‌مرۆش پاش نزیکه‌ی 9 ساڵ له لادانی سه‌دام حوسه‌ێن، ئاخۆ کورد چۆن ده‌ڕوانێته ئه‌م سوپایه؟
مه‌حمود سه‌نگاوی ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان و به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی ڕێکخستنی 11ی گه‌رمیانی ێ. ن. ک له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت ئه‌م سوپایه به درێژایی مێژو سوپایه‌کی دڕنده بوه له دامه‌زراندنیه‌وه تاکو ساڵی 2003 و ئێستاش ئه‌و سوپایه پێک هاتوه له 18 فرقه وه یاخود هێز، که ده‌بێت په‌رله‌مان، سه‌رۆک کۆمار و سه‌رۆک وه‌زیر کۆک بن له‌سه‌ر دانانی ئه‌و سه‌رۆک هێزانه، به‌ڵام تا ئێستا هیچ له‌و 18 سه‌رۆک هێزانه نه په‌ڕله‌مان و نه سه‌رۆک کۆمار ده‌نگیان له‌سه‌ر نه‌داوون و بۆیه ئه‌و سوپایه، سوپایه‌کی ناڕه‌وایه .
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی وتووێژه‌که بن که ماوه‌که‌ی 8:55 خوله‌که