کۆمه‌ڵێک له ڕێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگای سڤیل و رۆشنبیرانی شاری خانه‌قین له خۆپـیشاندانێکدا له گۆڕه‌پانی ( کرندی) پشتیوانی خۆیان ده‌ربڕیووه بۆ داخوازی بڕیاری ( پترۆدۆلار) بۆ شاره‌که. سه‌میر محه‌مه‌د نور، سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی خانه‌قین له هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت یاساکه له‌و شوێنانه‌ی که نه‌وتی تێدایه له هه‌ر به‌رمیلێکی یان بۆشکه‌یه‌ک نه‌وتدا دۆلارێک بۆ ئه‌و شاره ته‌رخان ده‌کرێت به‌مه‌به‌ستی به‌کارهێنانی بۆ ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی شاره‌که، به‌ڵام هێشتا ئه‌و بڕه پاره ده‌ستنیشان نه‌کراوه و ناشکرێت بگوترێت پـێشێلی له مافی خانه‌قین کراوه، جا بۆیه وه‌ک ده‌ڵێت ئه‌و جۆره کاردانه‌وانه پێش کاته و سودی نییه، به‌ڵام له هه‌مان کاتدا وه‌ک ده‌ڵێت نیشانه‌ی هۆشیاری و ڕۆشنبیری مه‌ردومی شاره‌که‌یه که ده‌زانن مافه‌کانیان چین و چی نین و ده‌شبێت جێبه‌جێ بکرێن.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله دهنـگیهی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه 8:40 خوله‌كه.