له باره‌ی پرسیارێکه‌وه که خانه‌قین ئه‌ونده له شاری سلێمانیه‌وه دوور نییه، ئێوه چۆن ده‌ڕواننه خۆپێساندان و بێزاری ده‌ربڕینه‌کان له‌وێ و له شاره‌کانی تری کوردستاندا وه تا چه‌ند کاریگه‌ری له‌سه‌ر خانه‌قین هه‌بووه؟
سه‌میر موحه‌مه‌د سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی فه‌رمانداری وه یاخود قه‌زای خانه‌قین له هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت خۆپیشاندان دیارده‌یه‌کی ته‌ندروسته ومافێکی ڕه‌وای هاوڵاتیانه که به شێوه‌یه‌کی ئاشتیانه بێزاریه‌کانیان ده‌رببڕن و ده‌ست بخه‌نه سه‌ر که‌م و کۆڕیه‌کان نه‌ک به شێوه‌یه‌کی توندوتیژ، به‌ڵام له خانه‌قین خۆپیشاندان نه‌کراوه وه ئه‌گه‌ر بێت و خۆپیشاندان ئه‌نجام بدرێت ده‌بێت له پێناوی جێبه‌جێ کردنی به‌ندی 140 بێت و سه‌ر له نوێ کردنه‌وه پاڵاوگه‌ی نه‌وتی خانه‌قین که کۆنترین پاڵاوگه‌ی نه‌وته له عیراق.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆکه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 8:27 خوله‌كه.