هاوڵاتیانی شاری خانه‌قین خوشحاڵ بون به بیستنی کردنه‌وه‌ی ئاوی ڕووباری ئه‌ڵوه‌ن له لایه‌ن کاربه‌ده‌ستانی ئێرانیه‌وه، به‌ڵام مه‌خابن ئه‌و ده‌نگوباسانه ڕاست نه‌بون و ئه‌ڵوه‌ن وه‌کو خۆی ووشک و به تێنیوه‌تی ماوه‌ته‌وه. سه‌میر مه‌حه‌مه‌د نور سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی خانه‌قین له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت ئێران هیچ کاتێک ئاوه‌که‌ی نه‌کردوه‌ته‌وه و له‌وانه‌یه له چیاکانی کوردستان باران بارابیت و هه‌ندێ ئاو هاتبێت وه یاخود ئاوی ئاوه‌ڕویان( ئاوی مجاری) به‌ردابێته ناو ئه‌ڵوه‌ن . سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی شاری خانه‌قین ده‌ڵێت شاندیکی حکومی به ڕێبه‌رایه‌تی فه‌رمانداری خانه‌قین و هه‌ندی له لێپرسراوان و شاره‌زایانی سه‌رچاوه‌کانی ئاو چوین بۆ وت‌و وێژ کردن له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستانی ئێرانی له ناوچه‌ی خوسره‌وی بۆ ئه‌وه‌ی ئاوه‌که به‌رده‌ن، به‌ڵام ئێمه قسه‌کانیان ڕه‌دکردینه‌وه گوایه ئه‌وان ئاوی ئه‌ڵوه‌نیان نه‌بڕێوه و ووشکه ساڵه‌یه و 50% که‌می کروه‌ته‌وه وه یاخود بوه‌ته هه‌ڵم و چوه‌ته سه‌ره‌وه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت وگۆکه بن که ماوه‌که‌ی 9:15خوله‌ک