سامی شۆڕش ئه‌ندامی شاندی فراکسیۆنی کوردستانییه‌کان له وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم ده‌ڵێت شانده‌که به به‌رنامه‌یه‌کی نوێوه ده‌چێته‌وه به‌غدا که به‌رنامه‌یه‌کی ڕێک و پێک و پوخته‌یه، جه‌خت له‌سه‌ر دوو خاڵی زۆر گرنگ ده‌کات . یه‌که‌میان چه‌سپاندن و به‌ره‌وپێشه‌وه‌بردنی پڕۆسه‌ی دیموکراسی له عێراق به تایبه‌تی مه‌سه‌له‌ی داڕشتنه‌وه‌ی پڕۆسه‌ی سیاسی و چۆنێتی ده‌رباز بوون له‌و ته‌نگه‌ژه‌یه‌ی ئه‌مڕۆ عێراق تێکه‌وتووه. خاڵی دووه‌م پێ داگیرییه له سه‌ر مافه ده‌ستورییه‌کانی کورد، ئه‌و مافانه‌ی که له‌ماوه‌ی چوار ساڵی ڕابردوو که له‌گه‌ڵ حکومه‌تی عێراق کێشه و په‌توه‌ندییه‌کان تا ئه‌ندازه‌یه‌ك ئاڵؤزببوون له نێوان هه‌ولێر و به‌غدادا.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌که‌ی 8:58 خوله‌که.