سامی ئه‌تروشی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عیراق له‌سه‌ر لیستی یه‌کگرتووی ئیسلامی، له هه‌ڤپه‌یڤینێـکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت پـێـکهینانی حکومه‌تی عێراقی ڕابردوو به‌پـێی توانا و شاره‌زایی که‌سایه‌تیـیه‌کان نه‌بووه، به‌ڵـکو له‌سه‌ر دابه‌شکردنی وه‌زاره‌ته‌کان له‌سه‌ر بناغه‌ی به‌شداربوونی ئه‌و کوتله و قه‌وارانه‌دا بووه. ده‌شڵێت تاقیکردنه‌وه‌ی ڕابردوو تاقیکردنه‌وه‌یه‌کی تاڵ بوو و پـێده‌چێت ئه‌مجاره‌ش به هه‌مان شێوه ده‌بێت.
به‌ڕێز ئه‌تروشی ده‌ڵێت وه‌زیره کورده‌کان به به‌راورد له‌گه‌ل وه‌زیره‌کانی تری عێراقدا له ئاستێـکی باش‌دا بوون و کورد له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه قازانجی باشی کردبوو.
ئه‌تروشی له درێژه‌ی قسه‌کانیدا ده‌ڵێت داوای سه‌ره‌کی زۆر له قه‌واره سیاسیه‌کان ئه‌وه‌یه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی داهاتوو به‌شداریـیه‌کی ڕاسته‌قینه له حوکمڕانی و بریاره‌کاندا بکات نه‌ک ته‌نها سه‌رۆک وه‌زیر.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 10:25 خوله‌كه.