سامان ڕه‌سوڵپوور ڕۆژنامه‌نووس و چالاکی مافه‌کانی مروڤ له هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت هه‌رچه‌نده ئێران له‌سه‌ر پـێشێلکردنی مافه‌کانی مروڤ به‌رده‌وامه، وه‌لێ نه وڵاتانی ڕۆژئاوا و نه نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندیـیه‌کانیان ئاماده نین ڕێگا له پـێشلکاریـیه‌کانی ئێران بگرن. ده‌شڵێت ئه‌م هه‌ڵوێسته هه‌میشه جێی ڕه‌خنه‌ی ڕێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤی ئێران بووه که ده‌ڵێن ئه‌وروپا به‌پـێی پـێویست گرنگی به کێشه‌ی مافه‌کانی مرۆڤ له ئێران‌دا نادات و ته‌نها وه‌کو کێشه‌یه‌کی تاکتیکی ته‌ماشای ده‌کات.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 8:22 خوله‌كه.