پاش هه‌ۆڵ و تێکۆشانێکی بێ ووچانی چه‌ند مانگه له لایه‌ن کۆمه‌ڵێک له چالاکانی مافه‌کانی مرۆڤ و ڕۆژنامه نووسان له ناو و ده‌ره‌وه‌ی وڵات بۆ ڕاگرتنی له سێداره‌کان له ئێران. کامپه‌ێنی هه‌وڵدانه‌کان دوێنی دووشه‌ممه ده‌ست به کاره‌کانی کرد.
سامان ره‌سوڵپور ڕۆژنامه نووس و ووته بێژی کامپه‌ێنی هه‌وڵدانه‌کانی ڕاگرتنی له سێداره‌دان له ئێران له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت ئێمه له‌سه‌ر بناغه‌ی ئه‌وه‌ی کێشه‌ی له سێداره‌لێدان وکوشتن و سه‌نگسار وه یاخود به‌ردبارانکردن له یاساکانی ئێران‌دا هاتوه و ڕۆژانه گه‌واهێ ئه‌وه‌ین که‌سانێکی زۆر له سیداره ده‌درێن، له‌به‌ر ئه‌وه پێویستی به جۆڵانه‌وه‌یه‌کی له‌و جۆره‌دا ده‌کرد بۆ هۆشیارکردنه‌وه‌ی جیهان له‌باره‌ی پێشلکاریه‌کانی مافه‌کانی مرۆڤ له ئێران. ره‌سوڵپور ده‌ڵێت هاوکات له‌گه‌ل پێشلکاریه‌کانی ئێران له مافه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان ، کارێکی سروشتیه چالاکانی مافه‌کانی مرۆڤ و خه‌ڵکانی ئێران کاردانه‌وه‌یه‌کیان هه‌بێت له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و پێشلیانه‌دا و دو‌زینه‌وه‌ی جۆره ڕێگاو میکانیزمێک بۆ بۆ بێزاری ده‌ربرینیان .