دکتۆر سامان فه‌وزی ئه‌ندامی نوێی په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت یه‌کگرتنی لیست و قه‌واره سیاسیه‌کانی شیعه‌کانی عێراق کارێکی چاوه‌ڕوانکراوه، به‌ڵام ده‌شڵێت ئه‌م هاوپه‌یمانێتیه نوێیه‌ی نێوان لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا‌و لیستی هاوپه‌یمانێتی نیشتیمانی عێراقیه‌کان ناتوانێت لیستی ئه‌لعێراقیه‌ی دکتۆر ئه‌یاد عه‌لاوی و لایه‌نی کوردیش له په‌راوێز بنێت.
له گفت و گۆیه‌کی تایبه‌تدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، دکتۆر سامان فه‌وزی ده‌شڵێت که لیستی ئه‌لعێراقیه باس له کشانه‌وه ده‌کات له پرۆسه‌ی سیاسی وڵاته‌که‌دا ده‌بێت بزانرێت چ جۆره کشانه‌وه‌یه‌که، ئایا هه‌ر له حکومه‌ت ده‌کشێته‌وه یان له په‌رله‌مانیش،خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی دووه‌میان بێت ئه‌وا بێگومان قه‌یرانی ئاڵۆز بۆ عێراق دروست ده‌بێت.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 14:11 خوله‌كه.