دکتۆر سامان فه‌وزی ، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستان ده‌ڵێت کۆماری ئیسلامی ئێران ڕۆڵێکی زۆر و کاریگه‌ریه‌کی گه‌وره‌ی هه‌یه له ناو لایه‌نه شیعه‌کانی عێراقدا ، به‌ڵام ئه‌و کاریگه‌ریه ناگاته ئه‌و ڕاده‌یه یان ئه‌و ئاسته‌ی یه‌کلایی که‌ره‌وه بێت بۆ کێشه و ناکۆکیه‌کانی شیعه‌کانی عێراق.
دکتۆر سامان فه‌وزی له گفت و گۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات که به‌ڵێ لایه‌نه عیراقیه‌کان به‌رپرسێتیان له‌سه‌ره بۆ دواکه‌وتنی پێکهێنانی حکومه‌تی وڵاته‌که ، به‌ڵام ناڕونی له ده‌ستوریشدا هۆکارێکه بۆ ئه‌و دواکه‌وتنه چونکه هه‌ر لایه‌نه به تێگه‌یشتنی خۆی ده‌ستور لێکده‌داته‌وه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 8:26 خوله‌که.