Accessibility links

سەرتاشینێـک پـیاوێـکی بەریتانی دووچاری جەڵتەی مێشک دەکات


پـیاوێـکی بەریتانی دووچاری جەڵتەی مێشک بووە پاش ئەوەی لە ساڵۆنێـکی سەرتاشین سەریان شتووە و خوێنبەرێـکی ملی ئازاری پـێگەیشتووە.

دەیڤ تایلەر تەمەن 45 سـاڵ لە پاش دوو ڕۆژ لە سەرتاشینەکەی لە میانەی کۆبوونەوەیەکیدا لەسەر کارەکەی لە هۆش خۆی دەچێت و بە پەلە بەرەو نەخۆشخانە دەبرێت.

یەک لە پـرسیارەکانی پـزیشکەکان لێیان کردبوو" ئایا لەم دوایـیانەدا سەرت تاشیوە؟" ، ئەمەش جێی سەرسوڕمانی دەیڤ دەبێت.

پـزیشکەکان دەڵێن دەیڤ دووچاری حاڵەتێـک بووە ناسراوە بە beauty parlour syndrome" " ، ئەمەش ڕوودەدات کاتێـک لە ساڵۆنەکانی سەرتاشین سەری کەسەکە دەشۆن و ملی بەبێ خاولی یان شتێـکی نەرم دەخەنە سەر شوێنی پـێشەوەی سەرشۆرەکە.

ژمارەیەکی زۆر لە میدیاکان هەواڵەکەیان بڵاوکردووەتەوە لەوانە دەیلی مەیڵ.

لە ئاکامی جەڵتەکە دەیڤ بۆ ماوەی 3 مانگ لە نەخۆشخانە هێشتویانەتەوە و لە ئێستادا تەنها بە گۆچان دەتوانێت بڕوات و بینینیشی لێڵ بووە.

دەیڤ سکاڵای یاسایی لە دژی ساڵۆنەکە تۆمارکردووە و پارێزەرەکانی توانیویانە ساڵۆنەکە قایل بکەن 90 هەزار پاوەن وەک قەرەبوو بدات بە دەیڤ کە دەکاتە نزیکەی 114 هەزار دۆلار.

جێی ئاماژەیە مانگی یەکی ساڵی 2014 ژنێـک بە ناوی ئێلیزابێث سمث لە شاری سان دیاگۆی ویلایەتی کالیفۆرنیا، ئەوەیش جەڵتەی مێشک لێی دابوو لە پاش ئەوەی لە ساڵۆنێـک قژی بڕیبوو و بە هەمان شێوە سەریان شتبوو. ساڵی 2000 یش ژنێـکی بەریتانیش دووچاری هەمان حاڵەت بووبوو.

XS
SM
MD
LG