ڕۆژی شه‌ممه دانیشتوانی گوندی زڕگوێز له پارێزگای سلێمانی چوارده‌وری باره‌گای کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێرانیان دابوو ، وه‌ک ده‌گوترێت داوای قه‌ره‌بوکردنه‌وه‌یان کردووه.
ئه‌م گه‌مارۆ دانه بووه مایه‌ی هاتنه ئارای نیگه‌رانی ، به تایبه‌تیش به‌هۆی ئه‌وه‌ی هاوکاته له‌گه‌ڵ ئه‌و هێرشانه‌ی کراونه‌ته سه‌ر ئۆردوگای ئه‌شره‌ف که چه‌کداره‌کان و ئه‌ندامانی ڕێکخراوی موجاهیدینی خه‌ڵقی ئێرانی لێن.
سالار پاشایی ، ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران ده‌ڵێت توانرا له چه‌ند کاژمێرێکدا کێشه‌که کۆنترۆڵ بکرێت ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه هه‌ر له‌گه‌ڵ گه‌مارۆکه‌دا ماڵپه‌ڕێکی سه‌ر به ڕژێمی کۆماری ئیسلامی هه‌واڵه‌که‌ی بڵاوکردۆته‌وه.
هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح گفت وگۆی له‌گه‌ڵ به‌ڕێز پاشاییدا کردوه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفتوگۆکه بن که ماوه‌که‌ی 8:04 خوله‌که.