بزوتنه‌وه‌ی کوردی له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و له به‌رامبه‌ر کۆمه‌ڵه پرسێارێکدا، ئایابه گشتی به‌ره‌و پێش چوه، له شوێنی خۆی راوه‌ستاوه، که‌م و کۆڕیه‌کان،باری جیوپولتیک، بۆنی پارت و ڕێکخراوه‌کانی ڕۆژهه‌ڵات له باشوری کوردستان وه ئایا پارت و ڕێکخراوه کوردیه‌کان به‌وه گه‌یشتون که کاتی ئه‌وه هاتوه به خۆیاندا بچنه‌وه؟؟؟؟؟. سالار پاشایی ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌لێت ئه‌توانم بڵێم هه‌ندێک له پارته‌کانی کوردستان وه یاخود ڕۆژهه‌ڵات ئه‌م پێداچونه‌وه پیانه‌وه ئه‌بینرێت، به‌ڵام ئه‌م ڕه‌وتی پێداچونه‌وه له به‌رامبه‌ر گۆڕانکاریه سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی ئه‌وروی جیهان و ناوچه‌که و ئێران و کوردستانی خۆرهه‌ڵات هه‌موی وه‌ک نییه. پاشایی ده‌شڵێت ئه‌گه‌ر نمونه‌کانی ساڵانی پیش‌تر به تایبه‌تی ساڵی ڕابوردو له‌به‌ر چاو بگرین ده‌ر ده‌که‌وێت بزوتنه‌وه‌ی کوردستانیش توانیوه‌تی ورده ورده خواسته‌کانی خۆی فۆرموله‌تر بکات و به‌شێکی هێزه سیاسیه‌کانی ڕۆژهه‌ڵات دوباره توانیان به پێناسه‌ی بزوتنه‌وه‌ی کوردستان و خواسته‌کانی هه‌وڵ بده‌ن په‌ێوه‌ندیه‌کانیان له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی سه‌رانسه‌ری و ئازادیخوازانه و دیموکراسی ئێران‌دا سه‌ر له ن‌و ساز بده‌نه‌وه.
سالار پاشایی: بۆنی هێزه‌کان له باشور حاکمیه‌تی ترساندوه له‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌که بێ که‌س و بێ ڕابه‌ر نییه
