عێراق له هه‌فته‌ی داهاتو به نیازی میوانداری کۆمکاری عه‌ره‌به له شاری به‌غدا که 100 هه‌زار سه‌رباز و یه‌ک میلیار و 250 دۆلاری بۆ ته‌رخان کردوه. ئاخ‌و ڕاگرتنی ئه‌و جۆره کۆنفرانسانه له‌م باره‌ی ئالوزه‌ی که عێراق تێدا ده‌په‌رێ چ گرنگیه‌کی هه‌یه بۆ گه‌لانی عێراق؟
سالار مه‌حمود ئه‌ندام په‌رله‌مانی کوردستان له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت بایه‌خی ئه‌م کۆنگره له ئێستادا له‌وه خۆی ده‌بینێته‌وه که ئه‌م وڵاته پێویستی به بونیادنانی سیاسی، ئابوری، فه‌رهه‌نگی و ته‌نانه‌ت دیپلۆماسیش هه‌یه به هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و ئیراده سیاسیه‌ی که له عێراقدا هه‌یه نا‌توانیت به ئاسانی زاڵ بێت به‌سه‌ر قه‌ێران و گرفته‌کاندا، بۆیه پێویستی به هاوکاری هه‌مئاهه‌نگی وڵاتانی ده‌وروبه‌رو وه ناوه‌نده گرنگه‌کانی بریار هه‌یه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست که کۆمکاری وڵاتانی عه‌ره‌بی یه‌کێک له‌و ناوه‌ندایه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 11:30 خوله‌که